Dlshad Saifaalddin Ahmed
07 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2018
سلێمانی ـ AA
سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان و كاندیدی دەرچووی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ پەرلەمانی عێراق، یوسف محەمەد سادق لە هەڤپەیڤێنێكدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو، باس لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە 12ی ئایاری رابردوو بەڕێوەچوو، نیگەرانی و رەخنەكانی ئەوان لەسەر پڕۆسەكە و كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق ، نزیكبوونەوە و پێكەوە كاركردنی چوار لایەنی سەرەكی ناڕازی لە پڕۆسەكە و پلانیان بۆ داهاتوو دەكات.
- "قسەكانمان لەسەر تەزویر بوو بە قسەی هەموو عێراقییەكان"
یوسف محەمەد سادق سەرەتا لە سەر نیگەرانی و رەخنەكانی لایەنە ناڕازییەكانی هەرێمی كوردستان بەتایبەت چوار لایەنە سەرەكییە ناڕازییەكە (بزووتنەوەی گۆڕان، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری) لەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق قسەی كرد و گوتی: "بەڵگەی سەلمێنەر هەیە لەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە لە مانگی رابردوو بەڕێوەچوو، ساختەكاری گەورەی تیایدا ئەنجام دراوە و ئەنجامەكەی شێوێندراوە و دەنگی هاووڵاتییان دزراوە، ئێستاش هەموو ئەوە بە بەڵگەوە سەلمێنرا، یەكەم لایەن كە باسی ئەمەی كرد ئێمە بووین و دواتریش هەمان شەوی راگەیاندنی دەرەنجامی بەرایی پڕۆسەكە وەك چوار لایەن كۆبووینەوە كە دواتر بووینە شەش لایەن و رامانگەیاند كە ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكەدا كراوە ، ئێستاش ئەوە بوو بە قسەی هەموو عێراقییەكان و لای هەمووان سەلمێندرا و نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكانی بۆ عێراق لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی باسی ئەمەی كرد و ئەنجوومەنەكە داوای كرد بەدواداچوونی جددی بكرێت بۆ هەموو ئەو تانانەی لەسەر بوونی ساختەكاری لە پڕۆسەكە دراوە. ئێستا ئەو پرسە بەتەنها لە ئاستی لایەنەكان نەماوەتەوە و دوو دەسەڵاتی گرنگی عێراق (جێبەجێكردن و یاسادانان) بەدواداچوون دەكەن بۆ بابەتی تەزویر و دواترینیش بڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و پەرلەمان بوون بۆ پڕۆسەكە و پەرلەمانیش یاسای هەڵبژاردنەكانی هەموار كردەوە بەشێوەیەك بەدواداچوون بۆ ئەو ساختەكارییانە بكرێت".
- " وامان كرد باس و خواستی پێكهێنانی حكوومەت لە عێراق لە ئارادا نەمێنێت"
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.