Bekir Aydoğan
24 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2021
هه‌ولێر – AA
یادی ٢٦ه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی له رێوڕه‌سمێكدا له هه‌ولێر كرایه‌وه.
رێوڕه‌سمه‌كه له باره‌گای هه‌ولێری مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی به به‌شداری كۆنسوڵی توركیا له هه‌ولێر، هاكان كاراچای، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی، ئایدن مه‌عروف و ژماره‌یه‌كی زۆر له نوێنه‌رانی حزبه توركمانییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
ئایدن مه‌عروف به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه له ١٩٩٥ به‌ره‌ی توركمانی عێراقی له شاری هه‌ولێر دامه‌زراوه و له رۆژی دامه‌زراندییه‌وه تاكوو ئێستا به شێوه‌یه‌كی چالاكانه هه‌وڵه‌كانی خستوونه‌ته گه‌ڕ بۆ داكۆكیكردن له مافی توركمانه‌كان له عێراق، ناوچه‌كه و جیهانیشدا.
ئایدن مه‌عروف تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پارته كوردی، كریستیانی و ئیسلامییه‌كانیش به‌شدارن له رێوڕه‌سمی یادكردنه‌وه‌ی دامه‌زاندنی به‌ره‌ی توركمانیدا.