ئەمستردام
ھۆڵەندا خاوەنی ٥٧٠ ئەندامی ئەنجوومەنی ویلایەتەکانە و بەمەبەستی ھەڵبژاردنی ٧٥ ئەندامی نوێی سناتۆر کە بۆ ماوەی چوار ساڵ ئەرکەکە بەڕێوە دەبەن، پرۆسەی دەنگدان لە گشت ویلایەتەکان سەعات ٣ی پاش نیوەڕۆ بەکاتی ناوخۆ دەستی پێ کرد.
جێگەی باسە دەستەی ھەڵبژاردنی ھۆڵەندا ئەنجامی فەرمی ھەڵبژاردنی سناتۆر لە ٢٨ی ئادار رادەگەیەنێت.
لەم ھەڵبژاردنەدا خەڵک بەشێوەیەکی راستەوخۆ دەنگ نادات، بەم پێیەش ھەڵبژاردنی ئەمجارە بۆ داھاتووی ھەردوو پارتی ھاوپەیمانی دەسەڵات پارتی لیبرال و پارتی کرێکار زۆر گرنگە چونکە ئەگەر ئەندامێکی ئەنجوومەنی ویلایەتەکان دەنگ بە پارتەکەی خۆی بدات ئەوە پێناچێت ھاوپەیمانانی حکوومەت زۆرینەی کورسییەکان بە دەست بھێنن.