هه‌كاری
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو له شارۆچكه‌ی گه‌ڤه‌ری سه‌ر به شاری هه‌كاری به‌شداری له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ڵاحه‌دین ئه‌یوبی كرد و گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و گوتی: "ئێمه بۆ نزیككردنی رێگه‌كان لێره‌ین. بۆ ئه‌وه لێره‌ین تا گه‌ڤه‌ر له شاره‌كانی دیكه‌ی توركیا نزیك بكه‌ینه‌وه. سڵاو چیا بهفراوییهكانی هه‌كاری".
داودئۆغڵو یه‌ك یه‌ك ناوی شارۆچكه‌كانی هه‌كاری و زانایانی ئه‌و شاره‌ی هێنا و گوتی: "سڵاو بۆ دایكان و خوشكان و چیاكان و خه‌ڵكی بوێری هه‌كاری. دوێنێ له شاری چهناكقهڵه بووم و كاتێك له‌وێدا قسه‌م ده‌كرد گوتم كه سبه‌ی سه‌ردانی هه‌كاری ده‌كه‌م. كاتێك گشت هاووڵاتیانمان له ساڵی 1915 به پشتگیری بانگ و باوه‌ڕ و نه‌ریته‌كانمان له چهناكقهڵه شه‌هید بوون سڵاویانم بۆ نارد و گوتم كه سبه‌ی سه‌ردانی هه‌كاری ده‌كه‌م و سڵاوتان به هه‌كاری بگه‌یه‌نم. به‌ده‌یان هه‌زار كه‌س هه‌موو به‌یه‌كه‌وه گوتیان سڵاو بۆ هه‌كاری. ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی برایه‌تییه. رۆژێك له چهناكقهڵه و ته‌كیرداغ و رۆژێكی دیكه له هه‌كاری و شڕناخین".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌ر ناوچه‌یه‌ك كه رۆشنایی بۆ نه‌ته‌وه و نیشتیمان دروست كردبێت به دووری دانانێین و رایگه‌یاند هیچ برایه‌كمان له وڵات له دووریدا نییه و زیاتر گوتی: "خوا برایه‌تی و دۆستایه‌تیمان بپارێزێت. ئه‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت زیان به برایه‌تی ئێمه بدات له به‌رامبه‌ریاندا به‌یه‌كه‌وه بوه‌ستن. گه‌ڤه‌ر و چیاكانی شاهیدم بێت هه‌روه‌ك چۆن باوباپیرانمان له چهناكقهڵه به‌یه‌كه‌وه بۆ شه‌ره‌فی نه‌ته‌وه‌مان رێكکه‌وتن و هه‌روه‌ك چۆن سه‌ڵاحه‌دین ئه‌یوبی بۆ باوه‌ڕ بۆ قودس چووبێت ئه‌وه ئێمه به‌یه‌كه‌وه بۆ دواڕۆژ ده‌چین. ئاماده‌ن به‌یه‌كه‌وه پارێزگاری له یه‌كگرتوویی بكه‌ین؟ ئاماده‌ن برایه‌تی هه‌تاهه‌تایی بپارێزن؟".
داودئۆغڵو له درێژه‌دا گوتی: "خاڵه‌كانی كۆنترۆڵ و به‌تاڵكردنی گونده‌كان هه‌بوون. كێ باری نائاسایی هه‌ڵگرت؟ كێ خاڵه‌كانی كۆنترۆڵی رێگه‌كانی هه‌ڵگرت؟ كاتێك له فڕۆكه هاتمه خواره‌وه ستایشی خوام كرد. خه‌ڵكی هه‌كاری به‌ڕێز ئه‌گه‌ر دوو رۆژ هه‌لێكم بۆ بڕه‌خسێت ئه‌وه ئیشه‌ڵا بۆ ده‌شتایی و چیاكانی ئه‌و شاره دێم. بۆ ئێره ته‌نها به‌مه‌به‌ستی رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه و میتینگ نه‌هاتووم. هاتووم بۆ ئه‌وه‌ی براكانم به‌یه‌كه‌وه له رۆژێكی جه‌ژندا ببینم. چیا جوانه‌كان ئه‌م شاره بۆ ئاژه‌ڵداری به‌كار نه‌ده‌هێنرا و به‌تاڵ كرابوو. ئێمه پرۆژه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ گونده‌كانمان خسته‌ڕوو و پشتگیرییه‌كی ته‌واومان به ئاژه‌ڵداری دا. پێشتر له هه‌كاری 434 هه‌زار سه‌ر حه‌یوان هه‌بوو كه‌چی ئێستا ژماره‌كه بۆ 750 هه‌زار به‌رز بووه‌وه. ژماره‌كه‌مان بۆ دوو هێنده به‌رزكرده‌وه و ئه‌مه‌ش پرۆژه‌ی قۆناغی چاره‌سه‌ریی و برایه‌تی و به‌یه‌كه‌وه‌ژیانه. چاودێری گشت پرۆژه‌كانمان كرد و له هه‌مووشیان شتێك ده‌ركه‌وت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه پێویسته پارێزگاری له شه‌ره‌فی مرۆڤ بكه‌ین. هاووڵاتیانی ئه‌دیرنه چ مافێكیان هه‌بێت هاووڵاتیانی هه‌كاریش به‌هه‌مان شێوه مافی هه‌یه".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا تیشكی خسته سه‌ر فیلمی "وه‌رزێك له هه‌كاری" كه له سه‌رده‌می 12ی ئهیلوول قه‌ده‌غه كرابوو و باسی چیرۆكی دوورخستنه‌وه‌ی ژیانی مامۆستایه‌كی ده‌كرد له شاره‌كه‌ی خۆی و گوتی: "ئێستا ئه‌م شتانه له هه‌كاری نه‌ماوه، به‌پێچه‌وانه‌وه زۆرێك له فه‌رمانبه‌ران روو له‌م شاره ده‌كه‌ن. شاری هه‌كاری به‌گوێره‌ی ئیستانبوڵ و ئه‌نقه‌ره ئاسووده‌تر و خۆشتره".