Dlshad Saifaalddin Ahmed
04 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2018
سلێمانی ـ AA
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژادن و راپرسی ھەرێمی کوردستان، شۆڕش حەسەن لەو بارەیەوە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند،"لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی سەر بە کۆمیسیۆندا، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان بڕیاردرا بە دواخستنی وادەی دەستپێکردنی ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ رۆژی سێشەممەی داھاتوو ١١ی ئەیلولی ٢٠١٨ ".
بڕیارەکەی کۆمیسیۆن لەکاتێکدایە بە بڕیاری پێشووی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان ، بڕیاربوو بەرەبەیانی سبەی چوارشەممە ٥ی ئەیلول ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێبکات.
بڕیارەکەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژادن و راپرسی ھەرێمی کوردستان دوای کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان دێت، بزووتنەوەی گۆڕان و بەشێک لەلایەنەکانی تر داوای دواخستنی ھەڵبژاردن دەکەن.
لە بەرامبەردا پارتی دیموکراتی کوردستان وەک لە زاری گوتەبێژی ئەو حزبە ، مەحمود محەمەد لە دوای کۆبونەوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راگەیەندرا، کۆبونەوە و گفتوگۆی زیاتر لەسەر ئەو بابەتە دەکەن .
بڕیارە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە رۆژی ٣٠ ی ئەم مانگە بەڕێوە بچێت.