Zana Natık Kerem
26 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2017
نەینەوا ــ AA
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ، فەریق روكن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا رایگەیاند كە هێزەكانی دژە تیرۆری عێراق، گەڕەكی عرووبە و ناوچەی پیشەسازیان لە بەشی راستی مووسڵ كۆنتڕۆڵكردەوە.
لە بەیاننامەیەكدا، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا ئاماژەی بەوە داوە كە هێزەكانی دژە تیرۆر، گەڕەكی عرووبە و ناوچەی پیشەسازیان لە بەشی راستی مووسڵ كۆنتڕۆڵكردەوە و ئاڵای عێراقیان لەو شوێنانە هەڵگرد.
عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا راشیگەیاندووە كە لەمیانی كۆنتڕۆڵكردنەوەی ئەو گەڕەك و ناوچەیە، داعش زیانی گیانی زۆری داوە.
لای خۆیەوە ئەفسەر لە سوپای عێراق، نەقیب عودەی محەمەد لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند كە لەمیانی شەڕو پێكدادانەكانی كۆنتڕۆڵكردنەوەی گەڕەكی عرووبە و ناوچەی پیشەسازی، ١٢ چەكداری داعش كوژران، هاوکات پێنج سەربازی هێزەكانی دژە تیرۆر بریندار بوون.
عودەی محەمەد گوتیشی: "بەهۆی تەسكی کۆڵانی گەڕەكەكانی بەشی راستی مووسڵ و پشت بەستنی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بە قەناسبەدەستەكانی، شەڕ و پێكدادانەكانی هێزەكانی عێراق دژبە رێكخراوەكە، لەو بەشە سەخت و ئاڵۆزە".