واشنتۆن
له‌دوای به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌سوریا له‌ڕۆژی 21ی ئاب، جموجوڵه دیپلۆماسی و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا زۆربوون، به‌رپرسانی سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێن ئاماده‌و سازن بۆ هه‌ر بڕیارێك سه‌رۆكه‌كه‌یان ده‌ریبكات.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا (په‌نتاگۆن) بۆ AA ئاشكرایكرد: ئێستا له‌ده‌ریای ناوه‌ڕاست چوار كه‌شتی جه‌نگی ئاماده‌ن و موشه‌كی (كرۆز)یان هه‌ڵگرتووه.
گوتهبێزی په‌نتاگۆن (بیڵ سپیكس) له‌لێدوانێكدا بۆ AA گوتی " كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه ئاماده‌ن بۆ به‌جێهێنانی هه‌ر برَیارێك كه سه‌رۆك ئۆباما ده‌ریبكات. سه‌رۆك ئۆباما فه‌رمانی داوه به یه‌كینه‌كانی هه‌واڵگریی بۆ لێكۆلینه‌وه له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له سوریا، فه‌رمانه‌كه‌ی سه‌رۆك بۆ ئه‌وه‌یه نزیكبێته‌وه له‌خاڵی كۆتایی ئێستا ئه‌و چاوه‌رێی وه‌ڵامی ئه‌وان ده‌كات".
له‌لایه‌كی دیكه هه‌ردوو كۆنگرێسمان (كریس گیبسۆن) له پارتی كۆماری و (پیته‌ر وێڵش) ئه‌ندامی پارتی دیموكرات گوتیان سه‌رۆك ئۆباما پێویستی به‌ڕه‌زامه‌ندیی كۆنگرێس هه‌یه بۆ هێرشكردنه سه‌ر حكومه‌تی سوریا.