واشنتۆن
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا(كیفن رود) و سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوێنێ دووشه‌ممه، به‌ته‌له‌فۆن قسه‌یانكردووه پێكه‌وه‌و بارودۆخی سوریایان تاوتوێكردووه، هه‌ر دوولا نیگه‌رانی خۆیان نیشانداوه له‌به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌و وڵاته.
كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه، سه‌رۆك ئۆباما‌و رود كۆك بوون له‌سه‌ر وڵامدانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی.
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نراوه ئۆباما به رودی گوتووه " هه‌ندێك لهسهرۆكهكان رۆژی 21 ئاب چه‌كی كیمیاییان به‌كارهێناوه له‌دژی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌یان، به‌مه زۆر نیگه‌رانم، به دڵنیاییه‌وه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان وه‌ڵامی توندیان ده‌بێ به‌رامبه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه".