سياسەت, عێراق

گوتاربێژی نوێژی ھەینی سەدرییەکان: "شۆڕش تیشکی ھیوا و دەرفەتێکە بۆ رزگارکردنی عێراق لە گەندەڵی"

گوتاربێژی نوێژی ھەینی لایەنگرانی رەوتی سەدر، موھەنەد موسەوی جەختی لەوە کردەوە کە شۆڕش تیشکی ھیوا و دەرفەتێکە بۆ رزگارکردنی عێراق لە گەندەڵی، ئاماژەی بەوەدا کە ھیچ پاشەکشەیەک لە فەرھەنگی شۆڕش و داواکارییەکانیدا نییە.

Sarmand Hameed  | 12.08.2022 - نوێکردنەوە : 13.08.2022
گوتاربێژی نوێژی ھەینی سەدرییەکان: "شۆڕش تیشکی ھیوا و دەرفەتێکە بۆ رزگارکردنی عێراق لە گەندەڵی"

Arbil

ھەولێر - AA

گوتاربێژی نوێژی ھەینی لایەنگرانی رەوتی سەدر، موھەنەد موسەوی جەختی لەوە کردەوە کە شۆڕش تیشکی ھیوا و دەرفەتێکە بۆ رزگارکردنی عێراق لە گەندەڵی، ئاماژەی بەوەدا کە ھیچ پاشەکشەیەک لە فەرھەنگی شۆڕش و داواکارییەکانیدا نییە.

موھەنەد موسەوی لە گوتارێکدا کە بۆ نوێژخوێنانی نوێژی ھەینی لایەنگرانی رەوتی سەدر لە بەردەم ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا پێشکەشی کرد، گوتی: "خۆپیشاندەران دڵسۆزی نیشتمانی خۆیانن و گشت عێراقییەکان بەرپرسیارن لە پشتیوانیکردن لە سەرخستنی شۆڕش".

موسەوی خۆپیشاندانی لایەنگرانی رەوتی سەدری بە شۆڕش ناوبرد و گوتی "شۆڕش تیشکی ھیوایە و دەرفەتێکە بۆ رزگارکردنی عێراق لە گەندەڵی و راستکردنەوەی رەوتی پرۆسەی سیاسی".

گوتاربێژی نوێژی ھەینی لایەنگرانی رەوتی سەدر ئاماژەی بەوەشکرد کە خۆپیشاندەران لەپێناو دیارییکردنی نەخشەی سیاسی داھاتووی عێراق ھاتوونەتە سەر شەقام و گوتی "شۆڕشگێڕان بەردەوام دەبن تا ئەوکاتەی داواکارییەکان دەستبەر دەبن، بەھیچ شێوەیەک کۆڵ نادەن، چونکە ئەمە دوایین دەرفەتە".

موھەنەد موسەوی گوتیشی "ئەم شۆڕشە نەخشەی دۆخی سیاسی داھاتووی عێراق لە رێگەی پرۆسەیەکی دیموکراسی ئاشتیخوازانە دەکێشێت، دواتر ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دوای ھەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی ئەنجوومەنی نوێنەران".

راشیگەیاند "شۆڕشگێڕان و خۆپیشاندەران بەردەوام دەبن لە دەربڕینی ناڕەزایەتییەکانیان تا ئەوکاتەی کە سەرجەم داواکارییەکانیان دەستەبەر دەبێت".

ئەمڕۆ ھەینی، لەسەر داوای سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر خۆپیشاندەران لە ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا بۆ ئەنجامدانی نوێژی ھەینی بەکۆمەڵ گردبوونەوە و نوێژی "ھەینی یەکگرتوو" یان ئەنجام دا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın