Safvan Allahverdi,
22 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2019
واشنتۆن - AA
سێناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکی، لیندسی گراھام گوتی: "ئومێدم ھەیە لەبارەی دروستکردنی پەیوەندییەکی ستراتیژی باشتر لەگەڵ تورکیا. گەڕانەوەی تورکیا بۆ پرۆگرامی F-35 و ئەنجامدانی رێککەوتنی بازرگانی ھاوبەش زۆر گرنگە".
سێناتۆری باشووری کارۆلینای ئەمریکا، گراھام لە چوارچێوەی ٧٤ەمین کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبووەوە.
گراھام بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ھەڵسەنگاندنی بۆ کۆبوونەوەکە کرد و رایگەیاند کە لەگەڵ ئەردۆغان تاوتوێی پێشھاتەکانی سووریا پرۆگرامی F-35ی کردووە.
لیندسی گراھام ئاماژەی بەوەدا کە کۆبوونەوەکە زۆر بە باشی بەڕێوەچووە و گوتیشی: "ھاوکاری تورکیا لەبارەی راگرتنی یەکپارچەیی سووریا و بەرەنگاربوونەوەی داعش و سەرنەکەوتنی بەشار ئەسەد لە رووی سەربازییەوە لە باکووری رۆژھەڵاتی سووریا زۆر گرنگە. لە ھەمووش گرنگتر تورکیا رێگری لە کوشتنی چوار ملیۆن کەس لە ئیدلب دەکات".
سێناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکی، لیندسی گراھام گوتی: "ئومێدم ھەیە لەبارەی دروستکردنی پەیوەندییەکی ستراتیژی باشتر لەگەڵ تورکیا. گەڕانەوەی تورکیا بۆ پرۆگرامی F-35 و ئەنجامدانی رێککەوتنی بازرگانی ھاوبەش زۆر گرنگە. تورکیا نەک تەنھا بۆ سووریا بەڵکو بۆ گشت ناوچەکە ھاوپەیمانێکی گرنگە".