سياسەت, عێراق

کەرکووک.. خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە حەشدی شەعبی

بە نیشانەی نیشاندانی پشتیوانی بۆ حەشدی شەعبی، بەشێک لە دانیشتوانی عەرەب و تورکمانی کەرکووک خۆپیشاندانێکیان رێکخست.

Ozhin Jola  | 17.10.2020 - نوێکردنەوە : 17.10.2020
کەرکووک.. خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە حەشدی شەعبی

Arbil

کەرکووک - AA

بەشێک لە دانیشتوانی عەرەب و تورکمانی کەرکووک بە مەبەستی پشتیوانی بۆ حەشدی شەعبی، خۆپیشاندانێکیان لەبەردەم پارێزگای کەرکووک رێکخست.

خۆپیشاندەران بە بەرزکردنەوەی ئاڵای حەشدی شەعبی و عێراق، درووشمیان دەگوتەوە.

هێزێکی زۆری ئەمنی کەرکووک بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران و رێگری لە هەرچەشنە ئاڵۆزییەک لە نزیک شوێنی خۆپیشاندانەکە ئامادە بوون.

زانرا کە لە خۆپیشاندانەکەدا بەرپرسانی حەشدی شەعبی ناوچەکە و رێکخراوی بەدر ئامادە بوون و رێگریش لە هەندێک کەناڵی راگەیاندن کراوە کە رووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە لایەنگرانی حەشدی شەعبی بە پێی ئاگادارییەک کە چەند رۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، لەبەردەم بارەگای لقی ٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەربەستی هێزەکانی پۆلیسیان شکاند و بارەگای پارتیان کردە ئامانج و سەرئەنجام ئاگریان تێبەردا.

ئەو شەپۆلی ناڕەزایەتی ئەندام و لایەنگرانی حەشدی شەعبی دوای لێدوانێکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هۆشیار زێباری بووە کە حەشدی شەعبی بە ئاراستەکرانی مووشەک بۆ سەر هەولێر تۆمەتبار کردبوو و داوای لە سەرۆکوەزیران کازمی کردبوو کە ناوچەی سەوز لەو هێزانە پاک بکاتەوە.

هۆشیار زێباری دواتر رایگەیاندبوو کە لێدوانەکەی شێوێندراوە و مەبەستی ئەو سووکایەتی بە حەشدی شەعبی نەبووە.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın