Heman Hussein Yaseen
22 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2020
هه‌ولێر - AA
بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەممە، لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسیی، ھەریەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له هه‌ولێر کۆببنەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخرا.
ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئارێز عەبدوڵڵا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دواخراوە و ئاماژەی بە ھۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکەش نەکرد، و رایگەیاند "کۆبوونەوەکە لە کاتێکی دیکەدا ئەنجام دەدەرێت".
ئارێز عه‌بدوڵڵا جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه كۆبوونه‌وه‌كه له كاتێكی دیكه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت و گوتیشی: ''له‌و ماوه‌یەدا هه‌ندێك ناكۆكی كه‌وته نێوانمان و بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌م ناكۆییه، بڕیاربوو ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌نجام بدرێت به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه دواخرا، به دڵنیاییشه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كرێت چونكه هه‌ردوولامان ئاماده‌یی خۆمان ده‌ربڕیبوو''.
ئارێز عه‌بدوڵڵا گوتیشی: ''دواخستنی كێشه‌كه ته‌كنیكییه و ره‌نگه یه‌كێك له هۆكاره‌كان ئه‌وه بووبێت كه ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌بوو، چاوه‌ڕێی كۆبوونه‌كه كرابێت و دواتر كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو حزب به‌ڕێوه‌بچێت''.
ئەمە لە کاتێکدایە کە چەند رۆژێکە لەسەر پرسی زینی وەرتێ، گرژییەک کەوتووەتە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ھەفتەی رابردووش بۆ رەوینەوەی نیگەرانییەکانی ھەردوو لا، پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی‌دا، بڕیاری دا شاندێکیان لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسیی سەردانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بکات.