Aykut Yılmaz
02 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2025
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی لەگەڵ شاندی دەم پارت کۆبووەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە لە نووسینگەی باخچەلی لە پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەچوو، هەریەک لە پەرلەمانتاری وانی دەم پارتی، پەروین بوڵدان و پەرلەمانتاری ئیستانبوڵی دەم پارتی، سری سورەیا ئۆندەر و سەرۆکی دوورخراوەی شارەوانی ماردین، ئەحمەد تورک ئامادەبوون.

کۆبوونەوەکە کە بە داخراوی بەڕووی ڕاگەیاندنەکاندا بەڕێوەچوو، ٤٠ خولەکی خایاند.
دوای کۆبوونەوەکە ئۆندەر بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە ئەحمەد تورک تەسبیحێکی کردووەتە دیاری سەرۆکی گشتیی مەهەپە باخچەلی.