Yusuf Soykan Bal,Utku Şimşek
02 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2025
ئەنقەرە - AA
سەرچاوەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە لە سووریادا شوێن بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان نییە و، پێداگریی تورکیا و دەسەڵاتی نوێی سووریا بۆ ڕێگە نەدان بەم دۆخە تەواو و ڕەهایە.
لە دوای کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی بۆ خستنەڕووی زانیارییەکان کە لە بینای وەزارەتی بەرگریی بەڕێوەچوو، سەرچاوەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانیان دایەوە.
لە وەڵامی پرسیارەکان لە بارەی جۆری ئەو پشتیوانییانەی سوپای تورکیا لە سەردەمی نوێدا پێشکەش بە سووریای دەکات، سەرچاوەکان ڕایانگەیاند: "لە ژێر ڕۆشنایی رێنماییەکانی بەڕێز سەرکۆمارمان، دوای ئەوەی ئۆرگانەکانی دەوڵەت لە سووریا کەوتنەوە کار لەگەڵ موخاتەبەکانماندا کۆدەبینەوە بۆ دامەزراندنی پەیوەندیی ستراتیجی لە نێوان هەردوو وڵات و بنیاتنانی هاریکاریی لە بوارە جیاجیاکاندا. بەپێی ئەو نەخشەڕێگایەی لە ژێر ڕۆشنایی ئەو پێداویستیانەی پاش کۆبوونەوەکان دەستنیشان دەکرێن ئامادە دەکرێت، پشتیوانی پێشکەش دەکرێت. هاریکاریی لە بوارەکانی بەرگریی و ئاسایشدا تەنیا بۆ پتەوکردنی ئاسایشمان نییە، بەڵکو گرنگیی هەستیاری هەیە بۆ بنیاتنانی ئاشتیی و ئارامیی هەرێمیی. سوپای تورکیا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی کردنی گەلی سووریا و پشتیوانی کردنی قۆناغی ڕاگوزەردا".
هەروەها لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە داخستن یان کەمکردنەوەی ئەو خاڵانەی چاودێری کە لە ناوچەی ئیدلب هەن، سەرچاوەکان ڕایانگەیاند: "سوپای تورکیا بەپێی دۆخی پێشهاتەکان هەڵسەنگاندن دەکات و بە بەردەوامی پلانەکان نوێ دەکاتەوە، بەگوێرەی ئەوەیش ڕێوشوێنەکان دەگیرێنەبەر".
سەبارەت بە دوایین دۆخی ڕۆژهەڵاتی فورات، سەرچاوەکان ڕایانگەیاند: "شەڕ و پێکدادانی نێوان سوپای نیشتمانیی سووریا و ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/پەیەدە/یەپەگە/هەسەدە بەردەوامە. لەو چوارچێوەیەشدا بەبێ سازشکردن لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆربەردەوام دەبین لە هاریکاریی نزیک و هەماهەنگیی لەگەڵ موخاتەبەکانمان بۆ دەستەبەر کردنی یەکپارچەیی خاک، یەکێتیی سیاسیی، ئاسایش و سەقامگیریی. وەک سوپا تورکیا لە سووریا لەسەر بنەمای "قسەی کەم و کاری زۆر" کار دەکەین. لە قۆناغی نوێدا لە سووریا شوێن بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان نییە و، جارێکی دیکە جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە پێداگریی تورکیا و دەسەڵاتی نوێی سووریا بۆ ڕێگە نەدان بەم دۆخە تەواو و ڕەهایە".