Muhammet Tarhan
27 شوبات 2025•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2025
ئیستانبوڵ - AA
لە چوارچێوەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا، شاندی ڕووسی گەیشتە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە ئیستانبوڵ بەمەبەستی بەشداری کردن لەو کۆبوونەوەیەی تیایدا چالاکییەکانی باڵیۆزخانە تاوتوێ دەکرێت.

شاندە ڕووسيیەکە کاتژمێر ٠٩:٥٠ خولەک گەیشتە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە ئیستانبوڵ بۆ بەشداری کردن لەو کۆبوونەوەیەی تیایدا تاوتوێی چارەسەرکردنی ئەو پرسانە دەکرێت، کە کاریگەرییان لەسەر چالاکییەکانی باڵیۆزخانەکانی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا هەیە.

دوێنێ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ ڕایگەیاند: "دیپلۆماتکارانمان تاوتوێی ئەو کێشە سیستماتییانە دەکەن کە لە ماوەی ئیدارەی پێشوودا کەڵەکە بوون. ئەم کێشانە پەیوەستن بەو پرسانەی ڕێگرن لە کاری باڵیۆزخانەکان. کۆبوونەوەیەکی لەم شێوەیە سبەی لە ئیستانبوڵ ئەنجام دەدرێت".