Aydoğan Kalabalık
22 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2020
تەڕابڵوس - AA
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ویفاقی نیشتیمانی لیبیا، فەتحی باشاغا رایگەیاند، چەکدارانی کۆمپانیای ئەمنیی رووسی کە بۆ خەلیفە حەفتەر شەڕدەکەن، لە تەڕابلوس گازی کیمیاوییان بەکارھێناوە.
باشاغا، لە گۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە لە تەڕابلوسی پایتەخت گوتی: "میلیشیاکانی سەر بە کۆمپانیای واگنەر، لە ناوچەی سەلاحەددین باشووری تەڕابڵوس، گازی کیمیاوییان بەکارھێناوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ھێزەکانمان".
باشاغا، گوتیشی "بۆ بەرقەرارکردنی ئارامی لە لیبیا، لەگەڵ تورکیا، ئەمریکا و بەریتانیا لە ھەماھەنگییەکی بەھێزداین" و ئاماژەی بەوەشکرد کە لەگەڵ تونس و جەزائیر ھەماھەنگی ئەمنییان ئەنجامداوە.
باشاغا، ئەوەشی راگەیاند کە میلیشیاکانی سەر بە خەلیفە حەفتەر، بۆرییەکانی گازی سروشتیی وێستگەکانی کارەبایان گرتووەتەوە و جەختی لەوە کردەوە کە زۆر پێویستە ئەو میلیشیایانە لە ناوچەکە دەربکرێن.