سياسەت, عێراق

چوارچێوەی ھەماھەنگیی: "پایەندین بەوەی کەسێکی سەربەخۆ بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید بکرێت"

چوارچێوەی ھەماھەنگیی: "ئەو ھەنگاوە کردەییانەی کە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان رایانگەیاندووە نزیکە لە بەندەکانی ئەو دەستپێشخەرییەی کە لە سێی ئەم لەبارەی پێکھێنانی گەورەترین فراکسیۆن رامانگەیاندبوو".

Zana Natık Kerem  | 16.05.2022 - نوێکردنەوە : 17.05.2022
چوارچێوەی ھەماھەنگیی: "پایەندین بەوەی کەسێکی سەربەخۆ بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید بکرێت"

Arbil

ھەولێر ــ AA

چوارچێوەی ھەماھەنگیی کە شەش لایەنی شیعە لەخۆدەگرێت رایگەیاند کە پابەندن بەوەی کەسێکی سەربەخۆ بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید بکرێت و ئاماژەی بەوەیش دا، ئەو ھەنگاوە کردەییانەی کە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان رایانگەیاندووە نزیکە لە بەندەکانی ناو ئەو دەستپێشخەرییەی کە چوارچێوەی ھەماھەنگیی لە سێی ئەم لەبارەی پێکھێنانی گەورەترین فراکسیۆن راگەیاندبوو.

چوارچێوەی ھەماھەنگیی لە ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ھاوپەیمانی ھێزەکانی دەوڵەت، ھاوپەیمانی فەتح، بزووتنەوەی عەتا، بزووتنەوەی حقووق و پارتی فەزیلە پێکھاتووە.

چوارچێوەی ھەماھەنگیی لە راگەیەندراوێکدا ھەڵوێستی خۆی نیشانداوە لەبارەی ئەو دەستپێشخەرییەی کە دوێنێ یەکشەممە لەلایەن پەرلەمانتارە سەربەخۆکان بەئامانجی چارەسەرکردنی چەقبەستووی سیاسیی ئێستا و پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق راگەیەندرا.

لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە "بەپێی ئەوەی بەدواداچوونمان بۆ کردووە، بۆمان دەرکەوتووە کە ئەنجامی کۆبوونەوەی پەرلەمانتارە سەربەخۆکان و دەستپێشخەرییەکان لەگەڵ ھەوڵەکانماندا دەگونجێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو بۆ قەیرانی سیاسیی".

لە راگەیەندراوەکەدا ھەروەھا ھاتووە "ئەو ھەنگاوە کردەییانەی کە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان رایانگەیاندووە نزیکە لە بەندەکانی ئەو دەستپێشخەرییەی کە لە سێی ئەم لەبارەی پێکھێنانی گەورەترین فراکسیۆن رامانگەیاند".

چوارچێوەی ھەماھەنگیی راشیگەیاندووە کە بەوەی کەسێکی سەربەخۆ بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید بکرێت و ھاتووە "دووپاتی دەکەینەوە کە چوارچێوەی ھەماھەنگیی بەردەوامە لەسەر گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ لایەنانەی کە خیر و چاکەیان بۆ گەل و نیشتمانمان دەوێت و داوایش دەکەین دەست بە گفتوگۆی راستەوخۆ بکرێت، بۆ ئەوەی پێکەوە دەست بکەن بە بنیاتنانی دەوڵەت و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاییەکان، لە ھەمان کاتدا داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکەین ھەڵوێستی ئەرێنیی لەبەرامبەر ئەو دەستپێشخەرییە نیشان بدەن کە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان، رایانگەیاندووە".

دوێنێ یەکشەممە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێشخەرییەکی حەوت خاڵیان بە ئامانجی چارەسەرکردنی چەقبەستووی سیاسیی ئێستا و پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق راگەیاند.

ئەمەیش دوای ئەوە دێت رۆژی پێنجی ئەم مانگە سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر دەستپێشخەرییەکی پێشکەش بە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان کردبوو و تیایدا داوای لێکردبوون کە لە ماوەی ١٥ رۆژدا حکوومەت پێکبھێنن.

دوێنێ دوای دەستپێشخەرییەکەی پەرلەمانتارە سەربەخۆکان، موقتەدا سەدر رایگەیاند، یەک بژاردە لە بەردەمیاندا ماوە کە تاقی بکەنەوە، ئەوەیش ئەوەیە ببن بە بە ئۆپۆزیسیۆنێکی نیشتمانیی کە ماوەکەی لە ٣٠ رۆژ کەمتر نەبێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın