Hamit Hüseyin
23 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2017
هەولێر - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و لە لایەن وەزیری ناوخۆ، کەریم سنجاری و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان فەلاح مستەفا و کۆنسۆڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، محەمەد ئاکیف ئینام پێشوازی لێکرا.
وەزیری دەرەوەی تورکیا لەم سەردانەدا بڕیارە چاوی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی بکەوێت و پرسە سیاسییەکانی ناوچەیی لەگەڵ تاوتوێ بکات.
چاوشئۆغڵو ئەمڕۆ بەیانی گەیشتە بەغدا و لە میانی سەردانەکەیدا، لەگەڵ هەریەک لە سەرکۆماری عێراق، فوئاد مەعسوم و سەرۆکوەزیران حەیدەر عەبادی و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، سەلیم جبووری و وەزیری دەرەوەی عێراق، ئیبراهیم جەعفەری و پهرلهمانتار و سیاسییه توركمانهكاندا، کۆببوویەوە.