تاران
دوای کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیرانی تورکیا و جێگری یەکەمی سەرکۆماری ئێران،ھەر دوولا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا باسیان لە ناوەڕۆکی دیدارەکانیان کرد.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "دوای دوو ساڵ لە سەر داوەتی ئیسحاق جەھانگیری، سەردانی ئێرانم کرد، وا دەزانم لە ماڵی دووەمی خۆمدام، بە ھۆی ئەو پێشوازییە گەرمەوە سوپاسی ھەموو لایەک دەکەم. ئەمڕۆ دەرفەتمان بۆ رەخسا کە بە بەرفراوانی باس لە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئێران بکەین، بەتایبەتی پەیوەندیی و رێککەوتنی بازرگانی، چونکە ئیمزا کردنی رێککەوتنی بازرگانی بۆ ھەر دوو لامان زۆر گرنگە. من زۆر خۆشحاڵم بە ئیمزا کردنی رێککەوتنی بازرگانی لە نێوان تورکیا و ئێراندا."