سياسەت

"پەکەکە هاووڵاتییەکی سووریا لە تورکیا تیرۆر کرد"

- لە ئەنجامى تەقاندنەوەى بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێک لە لایەن تیرۆریستانی پەکەکە لە شارى شرنەخ، سێ هاووڵاتى سووریا بوون بە قوربانى، یەکێک دەستبەجێ گیانى لە دەستدا و دووەکەى دیکەیش بە سەختى برینداربوون.

AA  | 17.07.2019 - نوێکردنەوە : 17.07.2019
"پەکەکە هاووڵاتییەکی سووریا لە تورکیا تیرۆر کرد"

Dahuk

دھۆک - AA

براى یەکێک لە قوربانییەکان رایگەیاند "پەکەکە پلانى کوشتنى ئەو هاووڵاتییانەى داڕشتبوو و لە پلانە قێزەوەنەکەیاندا، کەسێک گیانى لە دەستدا و دووى دیکەش بریندارکران".

ئەندامى سەرکردایەتى پارتى دیموکراتى کوردستان- سووریا PDK-S، دلۆڤان محەمەد رووبارى براى ئەو گەنجەیە کە لە لایەن پەکەکە کوژراوە لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: "چەند رۆژ بەر لە ئێستا چەکدارانى پەکەکە چاودێرى ئەو سێ هاووڵاتییە دەکەن و بۆمبێک بە ئۆتۆمبێڵەکەیان دەقێننەوە و لە ئەنجامدا برایەکم بەناوى وەلید محەمەد رووبارى دەستبەجێ گیانى لە دەستدا و دووى دیکەش بەسەختى برینداربوون".

دلۆڤان محەمەد رووبارى گوتیشى: "راستە من ئەندامى سەرکردایەتى پارتى دیموکراتى کوردستان- سووریا PDK-S م و بەردەوام کارى سیاسى دەکەم، بەڵام براکەى من کە لە لایەن پەکەکە تیرۆرکرا هیچ کاتێک نەهاتووەتە نێو کارى سیاسى، بەڵکو کاسبکارێک بوو شۆفێرى شۆفەلى دەکرد، جا لە تورکیا یان لە سووریا بووایە".

ناوبراو نیگەرانە لە سیاسەتە چەوتەکانى پەکەکە و دەڵێت "تاکەى کوشتنى کەسى بێتاوان و کوشتنى بە ناحەق، هیوادارم دەست لەو کارە قێزەوەنەیان بەربدەن".

وەلید محەمەد رووبارى لە گوندى رووبار سەربە شارۆچکەى دێرک باکوورى سووریایە، تەمەنى ٤٦ ساڵ بوو، هەرچەند هاوژین و سێ کچ و دوو کوڕەکەى چاوەڕێى گەڕانەوەى بوون پێکەوە بە شادى بژین، بەڵام هەواڵى تیرۆرکردنى لە لایەن پەکەکە پێش گەڕانەوەى تەرمەکەی بە خانەوادەکەی گەیشت و دوێنێ بە خاکسپێردرا و پرسەکەى لە کەمپى دۆمیزى پارێزگاى دهۆک بەڕێوەدەچێت.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın