پەرلەمانی کوردستان جەخت لە پێویستی جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال دەکاتەوە
لیژنهی ناوچه كوردستانییهكانی دهرهوهى ئیدارهى ههرێم لە پەرلەمانی کوردستان جەخت لە پێویستی جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی شنگال لەنێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق دەکاتەوە.
Arbil
هەولێر - AA
لیژنهی ناوچه كوردستانییهكانی دهرهوهى ئیدارهى ههرێم لە پەرلەمانی کوردستان جەخت لە پێویستی جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی شنگال لەنێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق دەکاتەوە.
لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارهى هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان لەسەر رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپی شاریا لە پارێزگای دهۆک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوکەدا هاتووە: "هاوخەمی خۆمان بۆ ئەم بارودۆخە رادەگەیەنین کە رۆژانە و بەشێوەی جیاواز رووبەڕووی خوشك و برایانی ئێزدییەکانمان دەبنەوە".
لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارهى هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کردووە کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکەی رۆژی هەینی لە کەمپی شاریا زیاتر لە ٥٠٠ خێوەت لەکەمپەکەدا سووتاون.
ئەوەش خراوەتەوە کە ئەم رووداوە گرنگی و پێویستیی دانوستانەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکوومەتی عێراقی دووپات دەکاتەوە کە پێویستە پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنەی بۆ شنگال کراوە و رەوشی ئەو ناوچەیە لە رووی ئەمنی و خزمەتگوزارییەوە کاری لەسەر بکرێت، تاوەکو هاووڵاتییان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
لە کۆتاییدا راگەیەندراوەکەدا خەخت لەوە کراوەتەوە کە کەدۆخی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیداری هەرێم پێویستییان بەئاساییکردنەوەیە و ناکرێت لەوە زیاتر دوابخرێت و هاووڵاتییان ببنە قوربانی.
دوای نیوەڕۆی رۆژی ھەینی، ئاگرێک لە کەمی شاریا لە پارێزگای دھۆک کە ئاوارە ئێزدییەکان تیایدا نیشتەجێن، کەوتەوە. بە گوتەی ھاووڵاتییەکی نیشتەجێی کەمپەکه، ئاگرەکە بەھۆکارێکی نادیار کەوتووەتەوە.
پارێزگاری دهۆک، عەلی تەتەر لەبارەی زیانەکانی ئەو ئاگرەی کە لە کەمپی شاریا باشووری پارێزگای دھۆک کەوتەوە ئاشکرایکردبوو، لەو بەشەی کەمپەکەدا کە ئاگری گرتووه، ٣٧٠ خێوهت سووتاون کە ١٨٤ خێزان تیایاندا نیشتەجێبوون کە سەرجەمیان ٩٩٤ کەسن و سەرجەم کەلوپەل و سامانیان سووتاوە.
کەمپی شاریا دەکەوێتە باشووری پارێزگای دهۆک و هاووڵاتییانی ئێزدیی تیادا نیشتەجێیە کە بەهۆی هێرش و پەلامارەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆسەر شنگال لە هاوینی ٢٠١٤دا، ئاوارە بوون و لەو کەمپەدا گیرسانەوە.