Zana Natık Kerem
12 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2017
بەغدا ــ AA
سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، حاكم زاملی رایگەیاند كە تا ئێستا ٢٨هەزار چەكداری داعش لە عێراق كوژراون.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، حاكم زاملی گوتی: "ئەو چەكدارانەی داعش كە لە ساڵی ٢٠١٤وە تا ئێستا لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە عێراق كوژراون ژمارەیان گەیشتووەتە ٢٨ هەزار چەكدار".
سەرۆكی لیژنەی ئاسایشی و بەرگری جەختی كردەوە كە گرنگە ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی داعش بەردەوام بێت كە لە تەلەعفەرەوە دەست پێ بكات تا دەگاتە حەویجە، بە تایبەتیش دوای ئەوەی شاری مووسڵ لەژێر كۆنتڕۆڵی دەرهێنرا.
ئەم لێدوانەی حاكم زاملی دوای ئەوە دێت رۆژی دووشەممەی رابردوو سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی كۆنتڕۆڵكردنەوەی تەواوی شاری مووسڵی راگەیاند.