Mohammed Baqi Hussein
12 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند "هه‌رچه‌نده له چوارچێوه‌یه‌كی زۆر سنوورداردا جێبه‌جێی ده‌كه‌ین، به‌ڵام ده‌كرێت له ئایندهیهكدا كه زۆر دوورنه‌بێت باری نائاسایی هه‌ڵبگیرێت".
ئەردۆغان له میانی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌دار و وه‌به‌رهێنه‌راندا، باسی له باری نائاسایی كرد و گوتی: "بارودۆخی نائاسایی کە دوای هەوڵی کودەتای ١٥ی تەمموز رامانگەیاند، تەنیا سنووردارە بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەوە، دەبێت پێش هەموو شتێک ئێوە بیزانن. هیچ هاووڵاتییەک و وەبەرهێنەرێکی نێودەوڵەتی بە هۆی بارودۆخی نائاساییەوە زیانی بەرنەکەوتووە، ئەگەر کێشەیەکی لەو چەشنە هەبێت، تکا دەکەم بە هاوەڵانم یان راستەوخۆ سەردانی خۆم بکەن. من خۆم بەدواداچوونی بۆ دەکەم".
سەرکۆماری تورکیا، كاردانه‌وه‌ی دژی ئه‌وانه نیشان دا كه ره‌خنه له ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ری ده‌گرن.
ئەردۆغان گوتی: ''ناکرێت ئازادییەکی بێ‌سنوور لە میدیادا بوونی هەبێت. ئەگەر میدیا هەستێت بەوەی وڵات بشێوێنێت و هەموو جۆرە ئازادییەک بۆ هاندان بەکاربهێنێت، ئەوا دادگا بوونی هەیە و رێکار لەدژیان دەگیرێتە بەر. لە هیچ شوێنێکی جیهان ئازادیی بێ‌سنوور بوونی نییە. هەمان شت لە لایەن خۆرئاواوە بەرامبەر بە ئازادیی و کارمەندانی میدیا دەکرێت و لەوەش تێپەڕین، زۆرتر دەڕوات و ئەوەش دەزانین کە چی بەسەر نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئێمەدا هێناوە. زیاتر دەڵێم و خۆرئاوا هێندە رێگرییکارە کە تەنانەت لەوێ رێگەی قسەکردنی نەدا بە وەزیرەکانی ئێمە''.
ناوبراو باسی له رێگرییه‌كانی ئه‌ڵمانیا له ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هاووڵاتییه توركه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا كرد و گوتی: "له جی20دا له هامبۆرگ، گوتمان با له‌گه‌ڵ هاووڵاتییهكانماندا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبده‌ین. گوتمان مه‌رج نییه له هامبۆرگ بێت له هه‌رشوێنێك بێت ده‌بێت. رێگه‌یان نه‌دا. ئه‌ی ئازادی له كوێیه؟ له‌به‌رچی رێگه ناده‌ن؟ ئێوه وه‌رن با لێره چه‌ند بتانه‌وێ رێگه‌تان بده‌ین. وه‌ك ده‌زانن هۆڵه‌ندا و به‌لجیكا و هه‌موویان وان. بۆچی؟ له ئازادیی راده‌ربڕین ده‌ترسن. له‌به‌رئه‌وه‌ی متمانه به بۆچوونه‌كانیان ناكه‌ن و، له ئازادیی راده‌ربڕین ده‌ترسن. ئێمه له‌به‌رئه‌وه‌ی متمانه به بۆچوونه‌كانمان ده‌كه‌ین له ئازادیی راده‌ربڕین ناترسین".
سەبارەت بە رێپێوانەکەی سەرۆکی گشتیی جەهەپە، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو، سەرکۆمار گوتی: ''ئایا بەڕێکەوتن لە ئەنقەرەوە بەرە ئیستانبوڵ چوون، بەڵێ چوون. لە سایەی پارێزگاریی کێدا؟ هی حکوومەت و هێزە ئەمنییەکان. ئایا کۆبوونەوە جەماوەرییەکەشیان کرد؟ بەڵێ کردیان. هیچ شتێک روویدا؟ نەخێر. نا‌توانیت هێشتا بێیت و بە حکوومەت بڵێیت 'لەم وڵاتەدا ئاسایش بوونی نییە'. مرۆڤ شەرم دەکات. لە ئێستادا سەریان کردووەتە سەر باری نائاسایی و باسی دەکەن. با ببوورن. ئەگەر ئەو باری نائاساییە نەبووایە، ئەوەندە بە ئاسانی و خۆشگوزەرانی ئەو هەنگاوانە نەدەنرا. سنوورەکانی باری نائاسایی بە پێی ئەو هێڵانە دیاریی ناکەین کە خۆرئاواییەکان کێشاویانە، خودی خۆمان سنوورەکان دیاریی دەکەین''.
سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی هه‌وڵی كوده‌تا و هه‌ڵوێستی كڵچدارئۆغڵووهوه گوتی: "سه‌ركرده‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆن هه‌یه كه له ماڵی سه‌رۆك شاره‌وانیی باكركۆیهوه ته‌ماشای ئه‌و شه‌وه‌ی كردووه. ئێستاش قسه‌ده‌كات و ده‌ڵێت كوده‌تای كۆنترۆڵكراو. له فڕۆكه‌خانه هه‌ڵدێیت و دواتر ده‌چیت له ماڵی سه‌رۆك شاره‌وانیی باكركۆیهوه ته‌ماشای كوده‌تای كۆنترۆڵكراو ده‌كه‌یت، دواتریش هه‌ڵده‌سیت و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر كوده‌تا ئه‌نجامبدرێت یه‌كه‌م كه‌س من ده‌چمه به‌رده‌م تانكه‌كان. له‌وێ دوو تانك هه‌بوون، ماڵئاواییان له تۆ كرد. ئه‌مه چ چوونه‌به‌رده‌م تانكێكه؟ به پێچه‌وانه‌وه، له‌وێ هه‌ڵاتی و كاتێك تانكه‌كان زانییان دۆسته‌كانیان هاتووه رێگایان بۆ كردیته‌وه. به‌ڵام هاووڵاتییه به جه‌رگه‌كانی من، هه‌ڵنه‌هاتن، ئه‌وان له‌به‌رده‌م تانكه‌كاندا راكشان".
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی رێپێوانه‌كه‌ی كڵچدارئۆغڵووهوه زیاتر دوا و گوتی: "هه‌موو حكوومه‌ت و پۆلیس دێن و پارێزگاری له تۆ ده‌كه‌ن، تۆش 25 رۆژ رێپێوان ئه‌نجامده‌ده‌یت، شه‌وانیش له‌ناو كهرهڤانهكاندا زۆر به خۆشی به‌سه‌رده‌به‌یت. ئینجا ده‌ڵێیت رێپێوانی دادپه‌روه‌ریمان ئه‌نجامدا. ئه‌مه رێپێوانی دادپه‌روه‌ری نییه. ئه‌مه به ناو دادپه‌روه‌رییه. تۆ كه‌سێكیت كه هێنده باوه‌ڕت به دیموكراسییه، چاره‌ی كاندیده ركابه‌ره‌كانی ناو پارته‌كه‌ی خۆت ناوێت".