Zana Natık Kerem
28 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2022
ھەولێر ــ AA
رەوتی سەدر بە سەرکردایەتی موقتەدا سەدر جارێکی دیکەی دوای چەسپاندنی دەسەڵاتی کرد لە عێراق دوور لە میلیشیاکان و پاشکۆیەتی بۆ وڵاتانی دەرەوە.
لەمبارەیەوە ساڵح محەمەد عێراقی ناسراو بە "وەزیرەکەی سەدر" لە تویتێکدا جەختیی کردووەتە لەسەر گرنگی دوورخستنەوەی پارتە تاقیکراوەکان لە دەسەڵات، لەناوبردنی گەندەڵی، تایفەگەریی و چەکی دەرەوەی یاسا و نووسیوویەتی "وەرن بۆ عێراقێکی نوێ کە پاشکوێتی، میلیشیا، داگیرکاری، تیرۆر، گەندەڵی، ماددەی ھۆشبەر، چەکی دەرەوەی یاسا، پارتە تاقیکراوەکان و کەسانی تاقیکراوەی تیایدا تاقی ناکرێتەوە".
ساڵح محەمەد عێراقی ھەروەھا جەختی کردووەتە لەسەر درووکەوتنەوە لە پشکپشکێنە، دەست بەسەرداگرتنی دەسەڵات، شەڕ و کوشتن و رایگەیاندووە "گرنگە لە (عێراقی نوێ) دەوڵەتی قوڵ، تایفەگەریی، پشکپشکێنە، تاوان، توندۆئاژۆیی، شەڕ و کوشتن، دەست بەسەرداگرتنی دەسەڵات، پەتا، ھەژاری، بێکاریی، گرانی، بەقاچاغبردن، وشکەساڵی و خراپەکاری تیایدا نەبێت".
وەزیرەکەی سەدر ئومێدی کردووە کە عێراق پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرجەم وڵاتاندا ھاوسەنگ بێت و دەسەڵاتی دادوەریی بێ لایەن بێت و رایگەیاندووە "وەرن بۆ عێراقێکی نوێ کە تیایدا یاسا کاری پێ بکرێت، برایەتی و ئاشتیی تیایدا زاڵ بێت، ھاووڵاتیی و کەمینەکان رێزیان لێ بگیرێت، دەسەڵاتی دادوەریی تیایدا پاک و بێگەرد بێت، پەیوەندییەکان لەگەڵ دەرەوە ھاوسەنگ بن، سوپایەک بتپارێزێت، خزمەت بە گەل بکرێت، حکوومەت خزمەتکار ببێت، دڵسۆزی تەنھا بۆ نیشتمان بێت".
دوێنێ شەممە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٢، ساڵح محەمەد عێراقی رایگەیاندبوو "بەشداریی نەکردنی ھەموو ئەو حزب و کەسایەتییانەی کە لە ساڵی ٢٠٠٣وە تا ئەمڕۆ لە پرۆسەی سیاسیدا بەشدارن، گرنگترە لە ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە کە رەوتی سەدریش بگرێتەوە و ئاماژەی بەوەیشدابوو کە ئەوان ئامادەن لە ماوەکانی داھاتوودا، رێککەوتنێک لەوبارەیەوە واژوو بکەن".