ئیستەنبوڵ
وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریفی بەمەبەستی سازدانی دیدارە رەسمیەکانی گەیشتە تورکیا.
وەزیری دەرەوەی ئێران لەرێگەی فرۆکە تایبەتیەکەیەوە گەیشتە فرۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئیستەنبوڵ، لەلایەن بەرپرسانەوە پێشوازی لێکرا.
زەریفی لە قەسری دۆلمابەخچە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبووەوە.
دواتر وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو کۆبووەوە و دوای دیداری نێوانیان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەش سازیان کردوە.