Sarmand Hameed
24 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2018
ئیستانبوڵ - AA
وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف رەخنەی لە لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ئێرانەوە، گرت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ دوێنێ دووشەممە هۆشداری دا بە سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی و گوتی: "هه‌رگیز جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه له ئه‌مریكا مه‌كه، ئه‌گه‌رنا باجی دهرهنجامانێك ده‌ده‌یت كه زۆر كه‌م كه‌س له مێژوودا بینیوێتی. ئیدی وڵاتێك نیین لێدوانە توندەکانتان قبووڵ بکەین. ئاگاداربه".
لەمبارەیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رەخنەی لە لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ئێرانەوە، گرت.
محەمەد جەواد زەریف رووی قسەکانی کردووەتە سەرۆکی ئەمریکا و نووسیوویەتی: "کاریگەری لەسەرمان نەبووە لە میانی چەند مانگێکدا جیهان شڵەژانی توندتری بەخۆیەوە بینیووە".
زەریف رایگەیاندووە "ئێمە هەزاران ساڵە لێرەین و رووخانی ئیمپراتۆرییەتەکانمان بینیووە، لەنێویاندا ئیمپراتۆرییەتەکەی خۆمان کە زیاتر لە تەمەنی چەند وڵاتێک بەردەوام بوو. وریا بە"
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.