Hemin Hüseyin
24 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2018
هەولێر - AA
بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی ئایینی و لەژێر دروشمی "واعتصموا بحبل اللە جمیعا"، یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی کۆنگرەی شەشەمی دەستپێکرد و ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت.
لە دەستپێکی کۆنگرەدا، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی تیشکی خستە سەر رۆڵی مامۆستایانی ئایینی بە تایبەت لە پەروەردەکردنی کۆمەڵگا و ئاماژەی بەوەکرد کە پێویستە مامۆستایانی ئایینی هەڵگری پەیامێکی ئاشتییانە و میانڕەوبن و ئاماژەیشی بەڕووداوەکەی دوێنێی شاری هەولێرکرد بۆ ئەوەی مامۆستایان بتوانن رووبەڕووی بیری توندوتیژی ببنەوە و گوتی:
"یەکێتیی زانایان رۆڵی سەرەکی هەبوو لە دەرکردنی فەتوایەک لەسەر ناشەرعی بوونی ئەو کۆمەڵکوژییەی کە تیرۆریستانی داعش بەرامبەر خوشک و برا ئێزدییەکان لە دەڤەری شنگال ئەنجامیدا. هەروەها یەکێتیی زانایان بەردەوام پشتیوانی حکوومەت و گەلی کوردستان بووە بۆ بەهێزمانەوەی پێکەوەژیانی نموونەیی لە هەموو مەزهەب و نەتەوەکان، هەموو ئەو هەڵوێستانەی مامۆستایانی ئایینی جێگای دەستخۆشی و رێزە".
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بەڕووداوەکەی دوێنێی پارێزگاری هەولێر سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەو کارگوزارە مەسیحییە کرد کە لە هێرشەکەدا بووە قوربانی و گوتی: "دوێنێ باڵەخانەی پارێزگای هەولێر رووبەڕووی هێرشێک بووەوە کە لە ئەنجامدا کارگوزارێکی مەسیحیی شەهیدبوو، لێرەوە دەمەوێت سەرەخۆشی لە کەسوکاری و خانەوادەکەی بکەم و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم".
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: "دەبێت هەموو کات بایەخی..
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.