Zana Natık Kerem
22 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2022
هەولێر – AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بەسەردانێک گەیشتە بەغدا و لە میانیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی کۆبووەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی بەسەردانێک گەیشتە بەغدا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی دوای گەیشتنی بۆ بەغدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی کۆبووەوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و محەمەد شیاع سوودانی بڵاونەکراوەتەوە.
پێشتر ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بڵاوکردبوویەوە کە ئەمڕۆ سێسەممە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەکات و لە میانیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبێتەوە.
راشیگەیاندبوو کە نێچیرڤان بارزانی لە میانی سەردانەکەیدا لەگەڵ ھەریەک لە سەرکۆماری عێراقی فیدراڵ، عەبدوللەتیف رەشید و سەرۆکوەزیران محەمەد شیاع سوودانی و سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی، فایق زێدان و سەرکردە و بەرپرسانی باڵای دیکەی وڵات و ھێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆدەبێتەوە.
باسی لەوەشکردبوو، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی عێراق، دۆخی وڵات، پەیوەندی و کێشەکانی ھەولێر-بەغدا، گفتوگۆ و ھەوڵەکانی چارەسەرکردنیان و دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە بەگشتی و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ دەکات.