Sarmand Hameed
27 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2021
هەولێر - AA
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە هێزەکانیان لەسنووری گەرمیان پەلامارێکی تیرۆریستانی داعشیان تێکشکاندووە.
لەو راگەیەندراوەی کە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، تیایدا هاتووە "تیرۆریستانی داعش لە پەلامارێکی ترسنۆکانەدا، پەلاماری خاڵێکی پاسەوانیی هێزەکانی پێشمەرگەی لیوای ٥ی پیادەیان لە تەپکی کەڵان لەسنووری کوڵەجۆ دا".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لەو پەلامارەدا، چوار پێشمەرگە برینداربوون.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە هێزەکانی پێشمەرگە، بەتوندی بەرپەرچی پەلامارەکەیان داوەتەوە و چەکداران و تیرۆریستانی داعشیان راوناوە.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە لە ئێستادا بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەدایە.
لە راگەیەندراوەکە هیچ وردەکارییەکی دیکەی لەبارەی پەلامارەکە نەخراوەتەڕوو.