Esin Işık,Ramal Abdullah Mahmood,Hemın Othman Mohammed
10 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په، سه‌زایی ته‌مه‌للی له‌باره‌ی مشتومڕه‌كان سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان رایگه‌یاند "ده‌بێت دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان به‌پێی یاساكان به شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا هه‌ڵسوكه‌وت بكات و چی زووه بڕیاره‌كانی به‌جۆرێك بدات كه كۆمه‌ڵگە چاوه‌ڕێی ده‌كات و ده‌بێته هۆی ئاسووده‌كردنی ویژدانی خه‌ڵك".
سەزایی ته‌مه‌للی له باره‌گای گشتیی پارته‌كه‌ی له ئه‌نقه‌ره به میدیاكانی راگه‌یاند كه وێڕای تێپه‌ڕبوونی ١٠ رۆژ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هێشتا مشت‌ومڕ له‌باره‌ی ئهنجامهكانییهوه ده‌كرێت و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یشی كرد كه ئه‌وه بۆ دوورنه‌بینی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان دامه‌زراوه‌یه‌كی ده‌ستوورییه و گوتی: "ده‌بێت دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان به‌پێی یاساكان به شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا هه‌ڵسوكه‌وت بكات و چی زووه بڕیاره‌كانی به‌جۆرێك بدات كه كۆمه‌ڵگە چاوه‌ڕێی ده‌كات و ده‌بێته هۆی ئاسووده‌كردنی ویژدانی خه‌ڵك".
سەزایی ته‌مه‌للی باسی له‌وه كرد كه هیچ كام له تانه‌كانیان قبووڵ نه‌كراوه و گوتی: "له رووی بنه‌ماوه ئه‌گه‌ر دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان چاره‌سه‌رێكی یه‌كسان و كاردانه‌وه‌یه‌كی دادپه‌روه‌ری به‌رامبه‌ر ئه‌و تانانه هه‌بووایه كه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن گیرا، ئه‌وا ده‌كرا ئه‌مڕۆ به‌ربه زۆر مشت‌ومڕ بگیرایه".
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووساندا له‌باره‌ی ئه‌و تانه‌یه‌ی دراوه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له ئیستانبوڵ، هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په، سەزایی ته‌مه‌للی گوتی: "یه‌ك ده‌نگ به‌سه. سیستمی هه‌ڵبژاردن به‌و شێوه‌یه‌یه. له ئیستانبوڵ 14 هه‌زار ده‌نگ جیاوازییه‌كی به‌رچاوه. ته‌نانه‌ت یه‌ك ده‌نگیش ئه‌نجامه‌كه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه".