Barış Gündoğan,Muhammet Ali Kemal
12 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو ئاشكرایكرد چاره‌سه‌ری کێشەكانی نێوان تورکیا‌و ئه‌رمینیا بە دەستێوەردانی وڵاتانی سێيەم کە سنووری خۆیان دەبەزێنن، ناکرێت، به‌ڵكو به دیالۆگی نێوان هەردوولا دەکرێت.
كه‌مال كلچدارئۆغڵو له هه‌ژماری خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، كاردانه‌وه‌ی نیشاندا به‌رامبه‌ر راگه‌یاندنی ٢٤ی نیسان وه‌ك "رۆژی یادكردنه‌وه" له‌لایه‌ن سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆنه‌وه له‌رێگه‌ی بڕیارنامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه.
كلچدارئۆغڵو رایگه‌یاندووه "هه‌رگیز راگه‌یاندنی ٢٤ی نیسان وه‌ك 'رۆژی یادكردنه‌وه‌ی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌كان' له‌لایه‌ن سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ماكرۆنه‌وه، مایه‌ی قبوڵكردن نییه. چاره‌سه‌ری کێشەكانی نێوان تورکیا‌و ئه‌رمینیا بە دەستێوەردانی وڵاتانی سێيەم کە سنووری خۆیان دەبەزێنن، ناکرێت، به‌ڵكو به دیالۆگی نێوان هەردوولا دەکرێت".