Zana Natık Kerem
26 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2018
نەینەوا ـ AA
سەرچاوەیەكی سەربازی عێراق رایگەیاند كە هێرشێكی خۆكوژی لە باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای نەینەوا لەلایەن هێزە عێراقییەكانەوە پووچەڵكراوەتەوە، هاوكات ئەفسەرێك لە سوپای عێراق رایگەیاند كە نۆ داواكراو لە ناوچە جیا جیاكانی شاری مووسڵ دەستگیركراون.
ئەفسەر لە سوپای عێراق، نەقیب سەعد شەهم ئەوسی، لە قەزای مەخموور باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای نەینەوا، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "درەنگانی شەوی رابردوو، دوو خۆكوژ بە رێگەی دوو پشتێنەی بۆمبڕێژكراوەوە هەوڵیاندابوو هێرش بكەنە سەر بارەگای سەرەكی هێزە ئەمنییەكان لە گوندی تاحوونە سەربە قەزای مەخموور".
ئەفسەرەكە ئاماژەی بەوەشدا كە دوو خۆكوژەكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستڕێژی گوللـەیان لێكراوە، بەر لەوەی بگەن بە ئامانجەكەیان خۆیان تەقاندووەتەوە و بە هۆیەوە سەربازێك بە سووكی بریندار بوو.
لە لایەكی دیكەوە ئەفسەر لە سوپای عێراق، رائید عەبدوڵڵا عەززاوی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند كە هێزەكانی وەڵامدانەوەی خێرا سەربە وەزارەتی ناوخۆ، حەوت داواكراویان لە گەڕەكەكانی، حاوی جەوسەق لە باشوور، عبوور و تەل رومان لە رۆژئاوای مووسڵ، دەستگیركرد.
بە گوتەی عەبدوڵڵا عەززاوی کە یەكێك لە دەستگیركراوەكان بە غیابی سزای لە سێدارەدانی بۆ دەركراوە.
ئەفسەرەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە هێزەكانی وەڵامدانەوەی خێراق دوو داواكراوی دیكەیان لە گەڕەكی قودس، و تەئمیم رۆژهەڵاتی مووسڵ دەستگیركرد كە یەكێكیان لە رێكخراوی داعش كاری دروستكردنی مووشەكی كردووە لە ئێستادا لە یەكێك لە رێكخراوەكانی تایبەت بە مافەكانی مرۆڤ كار دەكات.