قودس
ھەفتەی داھاتوو لە شاری جنێف ئێران لەگە پێنج ئەندامی ھەمیشەیی ئەنجومەنی ئاساییش و ئەڵمانیا (P٥+١) لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆدەبێتەوە.
بەپێی ھەواڵێکی ڕادیۆی ئیسڕائیل کۆتایی ھەفتەی ڕابردوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتەنیاھۆ پەیوەندی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا فراسۆ ھۆڵاند و سەرۆک وەزیرانی بریتانیا دێڤد کامیرۆن ئەنجامداوە و پێشنیازی ئەوەی بۆ ھەردوولا کردووە ئابڵوقە و سزا سەپێنراوەکانی سەر حکومەتی ئێران لانەبرێن تا ئەو کاتەی بە تەواوی دەست لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ھەڵدەگرێت.
بەپێی ئەو ھەواڵە نەتەنیاھۆ ئاماژەی بە کاریگەری سزا سەپێنراوەکانی سەر ئێران کردووە و ھەروەھا گوتوویەتی: "تا ھەموو مەرجەکانی ئەنجومەنی ئاسایش قبووڵ نەکات، نابێ سزاکان لەسەر ئێران ھەڵبگیرێن."