Sarmand Hameed
27 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2018
هەولێر - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانییەتی نێودەوڵەتی بە داعش، برێت مه‌كگۆرک كرد.
ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، له دیدارێكدا كه باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق، دۆگلاس سیلیمان و كۆنسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان، ستیڤ ڤه‌یگن و شاندێكی یاوه‌ریان ئاماده بوون، هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌سه‌ر دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و دیالۆگی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق كرد به شێوه‌یه‌ک كه حكوومه‌تێكی نیشتمانی بێت و له‌مباره‌یه‌وه رۆڵی هه‌رێمی كوردستانیان له‌و گفتوگۆیانه‌دا به‌رز و گرنگ نرخاند.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه و دیداره‌كانی شاندی هاوپه‌یمانییه جیاوازه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هەرێمی كوردستان كه سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه و بارودۆخ و پێشهاته‌كان و ڕه‌وشی ئاسایشی ناوچه‌كه، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.