Sarmand Hameed
16 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2021
هەولێر - AA
جێگری سەرۆکى پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند کە دەستی دۆستایەتيی حزبەکەی هەمیشە بۆ هەمووان واڵا بووە و له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستاندا، به‌ئومێد و بڕواوه هه‌نگاو ده‌نێت و كار بۆ ژيان و داهاتوويهكى باشتر بۆ گه‌لى كوردستان ده‌كات.
نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی ١٦ی ئاب یادی ٧٥ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
جێگری سەرۆکى پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەرەتای پەیامەکەیدا پیرۆزبایی له خێزان و كه‌سوكارى شه‌هيدان، سەرۆکی حزب، مەسعود بارزانی، مه‌كته‌بى سياسى، سه‌ركردايه‌تى، ته‌واوى مه‌كته‌ب و ده‌سته و ئۆرگانه‌كان، كاديران، ئه‌ندامان، لايه‌نگران و جه‌ماوه‌رى پارتى دەکات و دەڵێت "به‌ڕێز و شكۆوه يادى ته‌واوى شههيدانى كوردستان و سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌ركرده و تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه دهكهينهوه كه هه‌موو ژيانيان به كوردستان به‌خشى".
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە "پارتى حزبێكى جهماوهريى زيندووه، ئه‌مڕۆ دواى ٧٥ ساڵ ته‌مه‌ن و تێپه‌ڕاندنى چه‌ندين قۆناغى جياى خه‌باتى ئاشكرا و نهێنى و شۆڕش و حوكمڕانى، به نوێبوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام و ته‌با له‌گه‌ڵ گيانى سه‌رده‌مدا، هێشتا پێشه‌نگى خه‌باتى گه‌لى كوردستانه بۆ ئازادى. له‌م ياده‌دا به‌ڕێز و شكۆوه يادى رابه‌ر و دامه‌زرێنه‌رى پارتى، بارزانيى نه‌مر و هاوهڵانى دهكهينهوه و سڵاو و دروود بۆ گيانيان ده‌نێرين".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی هاتووە "پارتى له‌گه‌ڵ لايه‌نه كوردستانييهكاندا بنیاتنه‌ر و پارێزه‌رى سه‌ره‌كيى قەوارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و دەسکەوتەکان و فيدرالى و مافه دهستوورييهكانيهتى. به‌ته‌واوى بڕوايهوه به يهكڕيزى و تهبايى و پێكهوهيى، له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستاندا، به‌ئومێد و بڕواوه هه‌نگاو ده‌نێت و كار بۆ ژيان و داهاتوويهكى باشتر بۆ گه‌لى كوردستان ده‌كات".
لە پەیامەکەدا ئەوەش هاتووە "پارتى خاوەنی ئەزموونێکی دەوڵەمەندى به‌ڕێوه‌بردنه. رەنگدانەوەی بیر و بەرنامەی ژیاندۆستانەى پارتی لە حكوومهتداريدا له گرنگیدان و په‌ره‌پێدان به تواناكانى ئافرەتان، لاوان، قوتابیان و هه‌موو توێژه‌كانى ديكه، وێنەیەکی سەنگینی بەخشیوەتە وڵات و رۆڵ و پێگه‌ى له پێشکەوتنى بەرچاوی کورستان لە بوارى ديموكراسى، ئازادييهكان، مافى مرۆڤ و يهكسانيدا ديار و به‌رچاوه و کۆمەڵگای کوردستانی بە چەندین بەهای مرۆیی دەوڵەمەندتر کرد".
نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاندووە کە دەستی دۆستایەتيی پارتی هەمیشە بۆ هەمووان واڵا بووە و دەشڵێت "با له يه‌كتر جیاواز بین، هەڵکردنمان لەگەڵ جیاوازییەکانی یەکتردا، ئەزموون و کولتووری سیاسیمان دەوڵەمەندتر و سەنگینتر و پێگه‌مان به‌هێزتر دەکات. له‌م ياده‌دا جه‌خت له تهبايى و يه‌كڕيزيى و پێكهوهيى له‌نێوان ته‌واوى لايه‌ن و پێكهاته كوردستانييهكاندا دهكهينهوه كه تاكه زامنى پاراستنى قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان و ده‌سكه‌وت و فيدرالى و مافه دهستوورييهكانيهتى، وه‌ك هه‌ميشه‌ش ده‌سپێشخه‌ر، داكۆكيكار، هانده‌ر و پارێزهريان ده‌بێت".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی جێگری سەرۆکى پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی هاتووە "بەهێزیی پێگەی پارتی کە زادەی نيشتمانپهروهرى و دڵسۆزيى سەرکردایەتى و ئه‌ندامان و رێكخستن و جهماوهرهكهيهتى، لەگەڵ دروستیی رێبازە سیاسییەکەی، ئەرک و بەرپرسیاريهتييهكانى زیاتر دەکات، ئەمەش پلان و کاری زیاترمان لێ دەخوازێت".
نێچیرڤان بارزانی لە کۆتایی پەیامەکەیدا سوپاسی ئەندامان و جه‌ماوه‌رى پارتى کردووە و رایگەیاندووە "هەمیشە نموونەی خۆڕاگری، ئەمەکداری، نيشتمانپهروهرى و به‌رپرسياريه‌تى بوون و له پێناو ئازادى و سه‌ركه‌وتنى كوردستاندا، هه‌موو قوربانييهكيان داوه".