سياسەت, جيهان

نێچیرڤان بارزانی: "خۆشحاڵ بووم بە دیداری میری قەتەر"

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی خۆشحاڵی خۆی نیشان دا بە دیداری میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی و رایگەیاند کە تاوتوێی چەند پرسێکی گرنگیان کردووە.

Sarmand Hameed  | 17.10.2021 - نوێکردنەوە : 20.10.2021
نێچیرڤان بارزانی: "خۆشحاڵ بووم بە دیداری میری قەتەر"

Arbil

ھەولێر - AA

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی خۆشحاڵی خۆی نیشان دا بە دیداری میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی و رایگەیاند کە تاوتوێی چەند پرسێکی گرنگیان کردووە.

نێچیرڤان بارزانی لە بارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ میری قەتەر لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر تویتێکی بڵاوکردەوە.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نووسیوویەتی "خۆشحاڵ بووم بە دیداری میری دەوڵەتی قەتەر، خاوەنشکۆ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی لە دەوحە".

نێچیرڤان بارزانی لەبارەی تەوەری کۆبوونەوەکەوە رایگەیاندووە "پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پرسەکانی جێی بایەخی ھاوبەشمان لە عێراق و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ کرد".

ئێوارەی دوێنی شەممە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ھەرێم کە پێکھاتووە لە ھەریەک لە بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێم، فەوزی ھەریری و راوێژکاری باڵای سەرۆکی ھەرێم، فەلاح مستەفا گەیشتە دۆحە پایتەختی قەتەر و لە رێوڕەسمێکدا لەلایەن وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی قەتەر، جاسم بن سەیف سو‌لەیتی و باڵیۆزی عێراق لە دۆحە، عومەر بەرزنجی پێشوازیی لێکرا.

نێچیرڤان بارزانی لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بە جیا لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکوەزیران و وەزیری ناوخۆی قەتەر، ‌خالد بن خەلیفە بن عەبدولعەزیز ئال سانی و جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی کۆبووەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın