سياسەت

نێچیرڤان بارزانی: "تا ئێستاش داعش هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق"

- سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی: "جەخت لەسەر پێویستی و هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەینەوە، بۆ لەناوبردنی داعش".

Sarmand Hameed  | 21.01.2022 - نوێکردنەوە : 22.01.2022
نێچیرڤان بارزانی: "تا ئێستاش داعش هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق"

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، تا ئێستاش داعش هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق.

نێچیرڤان بارزانی لەبارەی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆسەر خاڵێکی هێزەکانی سوپای عێراق لە پارێزگای دیالە رۆژهەڵاتی وڵاتەکە کە بەهۆیەوە ئەفسەرێک و ١٠ سەرباز کوژران، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نووسیوویەتی "سەرکۆنە کردەوە تیرۆرستییەکەی سەر ناوچەی عوزێم دەکەین کە بووە هۆی شەهیدبوونی ژمارەیەک سەرباز".

نێچیرڤان بارزانی جەختی لەوە کردووەتەوە کە تا ئێستاش داعش هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیریی وڵات.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ لەناوبردنی داعش جەخت لەسەر پێویستی و هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا دەکاتەوە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای لێخۆشبوونی لە خودا بۆ ئەو سەربازانه کردووە کە لەو هێرشەدا شەهیدبوون و نزای چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواستووە، و داوای سەبر و ئارامی بۆ کەسوکارییان کردووە.

ئەمڕۆ هەینی، چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سه‌ر خاڵێکی هێزەکانی سوپای عێراق لە ناحیه‌ی عوزێم سەربە پارێزگای دیالە رۆژهەڵاتی وڵاتەکە و له‌ ئاكامدا ئەفسەرێک و ١٠ سەرباز کوژران.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın