Abdullah Shukur
17 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2019
ھەولێر - AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سکرتێری فیدراسیۆنی رۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتیی، ئەنتۆنی بیلۆنژێ کرد.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەری سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە ئەنتۆنی بیلۆنژێ کردووه کە بە یاوەریی ژمارەیەک لە رۆژنامەنووسان، بهمهبهستی بەشدارییکردن لە کۆنگرەی دیداری نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسان، سەردانی ھەولێریان کردووە.
لە کۆبووەوەکەدا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دووپاتیکردووهتەوە کە ھەرێم رێز لە ئازادیی رۆژنامەگەریی و رادەربڕین دەگرێت و دەیپارێزێت، و تیشكی خستووهته سهر ئهوهش كه پشتگیریی لە ھەموو ھەوڵ و ھەنگاوێکیش دەکات کە بۆ پتەوکردنی ئازادیی رۆژنامەگەریی و رادەربڕین دەنرێن.
بهپێی ههواڵهكه لەمیانی كۆبوونهوهكهدا كه نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان و ژمارەیەک لە میوانانی کۆنگرەی دیداری نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسان ئامادەبوون، دۆخی رۆژنامەگەریی، کاری میدیایی، ئازادیی رۆژنامەگەریی، رادەربڕین و یاساکانی ئەو بوارە لە ھەرێمی کوردستان تاوتوێکراون.