Arbil
هه‌ولێر-AA
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌يشته دۆحە پايته‌ختى قه‌ته‌ر و له رێوڕه‌سمێكدا له لايه‌ن وه‌زيرى گواستنه‌وه و گه‌ياندنى قه‌ته‌ر، جاسم بن سه‌يف ئه‌لسو‌له‌يتى و باڵيۆزى عێراق له دۆحە، عومه‌ر به‌رزنجى پێشوازیى لێكرا.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، له سه‌ردانه‌كه‌يدا نێچيرڤان بارزانى سبه‌ى يه‌كشه‌ممه له‌گه‌ڵ میری قەتەر، ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانى و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی دیکه‌ی ئەو وڵاتە كۆده‌بێته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا نێچيرڤان بارزانى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و قه‌ته‌ر، له‌گه‌ڵ په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و قه‌ته‌ر له بوارى سياسى و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش به‌تايبه‌تيش له كه‌رته‌كانى بازرگانى و پيشه‌سازى و ده‌رفه‌تى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌ريدا له هه‌رێمى كوردستان و عێراق، دۆخى عيراق و ناوچه‌كه به‌گشتیى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، تاوتوێ ده‌كات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن