Mohammed Baqi Hussein,Ali Mukarrem Garip
30 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2017
كه‌ركووك - AA
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له باشووری كه‌ركووك، وه‌ستا ره‌سوڵ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی حه‌ویجه نه ته‌نها به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نه هێزه عێراقییه‌كان به ته‌نها ده‌كرێت.
وه‌ستا ره‌سوڵ گوتی: "نه ئێمه وه‌ك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و، نه هێزه عێراقییه‌كان ده‌توانن به ته‌نها حه‌ویجه له داعش پاكبكه‌نه‌وه. حه‌ویجه كه تاكه شوێنی فراوان ده‌بێت له‌دوای مووسڵ به ده‌ست داعشه‌وه ماوه، دوای ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ به ته‌نها هێزێك رزگارناكرێت. له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هێزه عێراقییه‌كان پێویستیان به ئێمه دەبێت".
- "بانگه‌واز له بارزانی و عه‌بادی"
وه‌ستا ره‌سوڵ له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی حه‌ویجه‌وه بانگه‌وازی له سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان، مه‌سعود بارزانی و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی كرد و گوتی: "لێره‌وه بانگه‌واز له به‌ڕێز بارزانی و به‌ڕێز عه‌بادی ده‌كه‌م كۆمسیۆنێكی هاوبه‌ش بۆ ئۆپه‌راسیۆنی حه‌ویجه پێكبهێنن. ده‌مه‌وێت ده‌ست به رێككه‌وتنه‌كان بكرێت له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی حه‌ویجه‌وه كه رۆژ به رۆژ مه‌ترسیی زیاتر بۆسه‌ر كه‌ركووك درووست ده‌كات".
له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی داعش بۆ ترساندنی خه‌ڵكی كه‌ركووك، وه‌ستا ره‌سوڵ گوتی: "داعش كه له سێ ساڵی رابردوودا له كه‌ركووك 17 په‌لاماری ئه‌نجامداوه، دوای دواین شكستی گه‌وره‌ی ئیدی ناتوانێت له‌م شاره نزیكببێته‌وه. ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی بۆ ترساندنی خه‌ڵكی شاره‌كه ده‌یكات، دواین په‌له‌قاژه‌یه‌تی".