Ramal Abdullah Mahmood
25 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2017
بڕۆکسل – AA
سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ: "٢٨ وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ، ئەندامن لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش. لەبارەی پێداگیری لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا پەیامێکی بەهێز دەدەن و هەماهەنگی ناو هاوپەیمانێتییەکە بەرەوپێشتر دەچێت".
یانس ستولتنبێرگ لەبارەی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لە بارەگای ناتۆ لە بڕۆکسل کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجام دا و ئاماژەی بەوە دا کە بابەتە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە رۆڵی ناتۆ لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری نێودەوڵەتی و دانانی زیادە بۆ زیادکردنی خەرجی بەرگرین.
سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە لە کۆبوونەوەکەدا رەزامەندی لەسەر پلانی رێکخستنی چالاکییەکان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری نێودەوڵەتی دەدرێت. جەختیشی لەوە کردەوە کە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا کاریگەرترین شێواز راهێنانی هێزە خۆجێیەکانە.
سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ ئاماژەی بەوە دا لە کۆبوونەوەکەدا وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش رەزامەندی لەسەر ئەو بابەتانە دەدەن و، گوتی: "٢٨ وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ، ئەندامن لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش. لەبارەی پێداگیری لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا پەیامێکی بەهێز دەدەن و هەماهەنگی ناو هاوپەیمانێتییەکە بەرەوپێشتر دەچێت".