Sarmand Hameed
20 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر ـ AA
سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی رەوتی غەدی سووریا، ئەحمەد ئەلجەربا کرد.
بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە کە لە دیدارێکدا، بارودۆخی سیاسی ناوچەکە، دوایین پێشهاتەکانی سووریا، دۆخی لایەنە کوردییەکانی سووریا و ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە تاوتوێ کراوە.
ئاماژەی بەوەداوە کە لە دیدارەکەدا، مەسعود بارزانی پیرۆزبایی پێکهاتنی بەرەی ئاشتی و ئازادی سووریای کردووە و بە هەنگاوێکی ئیجابی و باشی وەسفکردووە.