Heman Hussein Yaseen
04 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2024
هەولێر - AA
سەرۆکی گشتیی پارتی دۆزی ئازاد (ھودا پار)، زەکەریا یاپیجیئۆغڵو سەردانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزانیی کرد و چەند تەوەرێکی ھەنوکەییان تاوتوێکرد.
سەرۆکی گشتیی پارتی دۆزی ئازاد (ھودا پار)، زەکەریا یاپیجیئۆغڵو و شاندێکی یاوەری کە بەسەردانێک لە ھەولێرن، لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزانی کۆبوونەوە و تیاییدا وێرای پەرەپێدان بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، ھاوکات باسیان لە دوا پێشھاتەکانی ناوچەکە کرد.
زەکەریا یاپیجیئۆغڵو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە کە لە ھەولێر لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزانی کۆبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە کۆبوونەوەیەکی بەرھەمدار بوو، تیاییدا پەیوەندیییە دوو قۆڵییەکان و پێشھاتەکانی ناوچەکەمان ھەڵسەنگاند.
ھەروەھا یاپیجیئۆغڵو سوپاسی بارزانی کردووە بۆ پێشوازیی و میواندارییەکەی.