Hayrullah Saruha, Azad Mohammed Abdullah
20 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2019
دهۆک - AA
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی رایگەیاند: "بۆچی ئەم خەڵکە ناچنەوە شنگال. ئێمە قسە لەگەڵ شنگالییەکان دەکەین. چونکە شنگالییەکان باجی ئەمە دەدەن. هەندێک لایەنی دەرەکی هەن لە شنگال کە نابێت لەوێ بن. ئەگەر ئەم هێزانە لەوێ نەبان تورکیا بۆردومانی دەکرد؟"
مەسرور بارزانی لە میانی بەشداری لە کۆنفرانسی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لە زانکۆی ئەمریکی دهۆک ساز کرا، وەڵامی پرسیاری ئامادەبووانی دایەوە.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی بۆردومانەکانی تورکیا و رێگری لە گەڕانەوەی ئاوارەکانی ئەم ناوچەیە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان گوتی: "سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی: "ئێمە هیچ بەرژەوەندییەکمان لە گرژی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە نییە. ئێمە رێز لە وڵاتانی ناوچەکە دەگرین. هەندێک لەم ولاتانە نیگەرانی ئەمنییان هەیە. ئەوەش لێکتێگەیشتنە، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە کە ئەو کێشانەی ئەوان هەناردەی کوردستان بکرێت. کوردستان شوێنێکە کە ئێمە تێدا پێویستمان بە سەقامگیرییە، ئێمە ئاشتیمان دوێت، ئێمە خۆشگوزەرانیمان دەوێ. ئێمە دەمانەوێ دۆستی هەموو لایەک بین. ئێمە نامەنەوێ هیچ وڵاتێک کێشەکانی خۆی هەناردەی ئێرە بکات. ئەمەش شتێکی دوو لایەنە، ئەو لایەنانەی کە نایانەوێت تورکیا دەستوەردان بکات یان بۆردومان بکات، دەبێت ئەوانیش پاساو نەدەنە تورکیا. بۆچی ئەم خەڵکە ناچنەوە شنگال. ئێمە قسە لەگەڵ شنگالییەکان دەکەین. چونکە شنگالییەکان باجی ئەمە دەدەن. هەندێک لایەنی دەرەکی هەن لە شنگال کە نابێت لەوێ بن. ئەگەر ئەم هێزانە لەوێ نەبان تورکیا بۆردومانی دەکرد؟ ئایا هیچ بەهانەیەک دەبوو ئەگەر ئەم هێزانە لەوێ نەبوایەن. بۆیە هەموو لایەنێک دەبێ زۆر بەرپرس بن".
سەرۆکوەزیرانی کوردستان درێژەی دا بە قسەکانی دا و گوتی: "ئێمە دژی دەستوەردان و داگیرکردنی وڵاتێکن لە لایەن وڵاتێکی دیکەوە. ئەوە هەڵوێستی فەرمی ئێمەیە. بەڵام هەندێک لایەن هەن کە بەهانە دەدەن بە وڵاتانی دیکە و ڕایاندەکێشنە ناو وڵاتانی دیکە. ئێمە پەیوەندی باشمان دەوێت، ئاشتیمان دەوێت، سەقامگیرمان دەوێت".