Heman Hussein Yaseen
13 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2019
هەولێر - AA
ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی رەوتی ئەلغەدی سووریا، ئەحمەد عاصی ئەلجەربا کرد.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکدا، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سووریا و پێشهاتە نوێیەکان کراوە کە تیایدا سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان جەختی لە راگرتنی شەڕ و گرتنەبەری رێگاچارەی ئاشتیانە کردووەتەوە.
ئاماژە بەوەیشکراوە کە لە دیدارەکەدا جەخت لەسەر چارەسەرێکی دادەپەروەرانە و رەتکردنەوەی گۆڕینی دیموگرافی ناوچەکە کراوەتەوە.