Zana Natık Kerem
09 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2017
كوێت ــ AA
میری كوێت، سەباح ئەحمەد جابر سەباح نامەیەك ئاراستەی میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد بن خەلیفە ئالسانی كرد.
ئاژانسی هەواڵیی (KUNA)ی کوێتی بڵاوی كردەوە كە وەزیری دەرەوەی كوێت، سەباح خالید حەمەد سەباح بەرەو دۆحە بەڕێكەوت بۆ ئەوەی نامەیەكی دەستنووسی میری وڵاتەكەی، سەباح ئەحمەد جابر سەباح رادەستی میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد بن خەلیفە ئالسانی بكات.
لە میانی دوو رۆژی رابردوودا، وەزیری دەرەوەی كوێت، سەباح خالید حەمەد سەباح پێنج نامەی میری وڵاتەكەی رادەستی سەركردەكانی سعوودیە، سوڵتانشینی عومان، ئیمارات، میسر و بەحرێن كرد.
بە پێی ئاژانسەكە، ناوەڕۆكە نامەكان پەیوەستن بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دوایین پێشهاتەكانی هەرێمیی و نێودەوڵەتی.
ئەمەش لە كاتێكدایە كە هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی قەیرانی كەنداو، میری كوێت، سەباح ئەحمەد جابر سەباح هەوڵەكانی بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكە خستووەتە گەڕ.