Zana Natık Kerem
04 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2017
نەینەوا ــ AA
شانەی راگەیاندنی جەنگی سوپای عێراق راگەیاند كە ٦٧ چەكداری داعش لە ناوچەی مووسڵی كۆن لە لایەن هێزە عێراقییەكانەوە كوژران.
لە بەیاننامەیەكی شانەكەدا هاتووە كە هێزەكانی فیرقەی ١٦ توانیویانە لە ناوچەكانی خاتوونییە و راس ئەلكوور لە مووسڵی كۆن ٦٧ چەكداری داعش بكوژن كە سەرجەمیان بیانی بوون.
دوێنێ دووشەممە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی قادیمون یا نەینەوا، فەریق روكن عەبدولئەمیر رەشید یاڕەڵڵا رایگەیاند كە هێزە عێراقییەكان ناوچەی خاتوونییەیان لە مووسڵی كۆن كۆنتڕۆڵكردەوە.
لە بەیاننامەیەكدا ئاماژە بەوە دراوە كە تیمەكانی ئەندازیاری مەیدانی، ٧٣ بۆمبیان لە ناوچەی مووسڵی كۆن هەڵگرتووەتەوە كە داعش بە ئامانجی پەكخستنی پێشڕەویی هێزە عێراقییەكان چاندبوونی.
فەرماندە سەربازییەكانی عێراق ئاماژە بەوە دەكەن كە هێزەكیان لە كۆنتڕۆڵكردنەوەی تەواوی شاری مووسڵ نزیكبوونەتەوە.