Arbil
ھەولێر-AA
سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر رەخنەی لە سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح کرد بهوهی تا ئێستا یاسای بەتاوان ناساندنی ئاساییکردنەوەی لەگەڵ ئیسرائیل واژوو نەکردووە و رایگەیاند: "نهنگییه بۆ گەلێک کە سەرۆکەکەی نیشتمانپهروهر نەبێت و سەربە رۆژئاوا یان رۆژهەڵات بێت".
موقتەدا سەدر لە تویتێکدا لەبارەی واژوونەکردنی یاسای بەتاوان ناساندنی ئاساییکردنەوە لەگەڵ ئیسرائیل لەلایەن بەرھەم ساڵحەوە نووسیوویەتی: "جێگای شەرمە کە بەناو سەرکۆماری عێراق (بەرھەم) رەتی دەکاتەوە یاسای بەتاوان ناساندنی ئاساییکردنەوە واژوو بکات".
راشیگەیاندووە: "نهنگییه بۆ گەلێک سەرۆکەکەی نیشتمانپهروهر نەبێت، سەربە رۆژئاوا و یان رۆژھەڵات بێت".
ھەروەھا سەرکردەی رەوتی سەدر نووسیوویەتی: "من بێبەرییم لەم تاوانەی ئهو بەرامبەر خوا و گەلی عێراق ئەنجامی داوە، جێگهی داخمه کە پێشتر و له ئایندهشدا بۆ پۆستی سەرۆكایهتی كۆمار پاڵێوراوه".
یاسای قەدغەکردنی ئاساییکردنەوە و دامەزراندنی پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل لە ٢٦ی ئاداری ٢٠٢٢ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەند کرا.
یاساکە لە ١١ی ئایاری ٢٠٢٢ لەلایەن فراکسیۆنی رەوتی سەدر بەرلەوەی لە ئەنجوومەنی نوێنەران عێراق بکشێنەوە، پێشکەش کرابوو.
رۆژی ١٣ی شوباتی٢٠٢٢، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری دا بەرھەم ساڵح لە پۆستی سەرکۆمار بەردەوام بێت تا ئەو کاتەی سەرکۆماری نوێ ھەڵدەبژێردرێت، ئەوەش بە مانای ئەوە دێت لە ئەگەری درەنگکەوتنی ھەڵبژاردنی سەرکۆمار، ئەوا ھیچ بۆشاییەکی دەستووریی و یاسایی لە عێراقدا نابێته جێگهی باس.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن