Mustafa Melih Ahıshalı
31 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2018
ئیستانبوڵ - AA
ئێران مه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و دانیشتن له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئه‌و وڵاته‌دا دانا.
یه‌كه‌م كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر روونكردنه‌وه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كه رایگه‌یاندبوو "به‌بێ پێشمه‌رج له‌گه‌ڵ ئێران كۆده‌بێته‌وه" له لایه‌ن راوێژكاری سه‌ركۆماری ئێران، حامید ئهبوتورابهوه هات.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له هه‌ژماری تایبەتی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، ئه‌بوتوراب رایگه‌یاند "رێزگرتن له گه‌لی ئێران، كه‌مكردنه‌وه‌ی دوژمنایه‌تییه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی زه‌مینه‌ی گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه پێکدەهێنێت".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له میانی كۆنگرهیەکی رۆژنامه‌وانیدا له كۆشكی سپی كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا، جوزیبی كۆنتی ئه‌نجامیدا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ده‌كرێت له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی كۆببێته‌وه و، رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر ئێران بخوازێت ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه كۆده‌بینه‌وه. كێشه‌یه‌ك نییه له گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌دا. به‌تایبه‌تی كاتێک بابەتی جەنگ و مردن لەئارادایە له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا كۆده‌بینه‌وه. كێشه‌یه‌ك له‌وه‌دا نییه. له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكووریشدا كۆبوومه‌وه. له‌به‌رئه‌وه مه‌رجی پێشوه‌خته نییه بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ روحانی".