محەمەد شیاع سوودانی و نوری مالیکی پرسی ھەڵبژاردنی سەرکۆماری عێراقیان تاوتوێ کرد
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی لێکتێگەیشتن و گفتوگۆکانی لایەنە سیاسییەکانیان بۆ تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان (ھەڵبژاردنی سەرکۆمار و پێکھێنانی حکوومەتی نوێ)، تاوتوێکرد.
Arbil
ھەولێر ــ AA

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودان چاوی بە نوری مالیکی کەوتووە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە دیدارەکەدا، گفتوگۆکراوە لەبارەی دۆخی گشتی، ھەروەھا لێکتێگەیشتن و گفتوگۆکانی لایەنە سیاسییەکانیان بۆ تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان (ھەڵبژاردنی سەرکۆمار و پێکھێنانی حکوومەتی نوێ).
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە دیدارەکەدا باس لە ھەڵوێستی فراکسیۆنە سیاسییەکان و ئەو ھەوڵانە کراوە کە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی سیاسی و ھەڵبژاردنی سەرکۆمار لە ئەنجوومەنی نوێنەران خراونەتەگەڕ، ھەروەھا گفتوگۆکراوە لەبارەی بەردەوامبوونی حکوومەت بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان و بەھێزکردنی ئابووری وڵات.